مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بێ تاوانه..
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه، وه له ته‌له‌فزێون و رادێۆیی ئیسلامیه‌کان هێرێشیان کردۆته سه‌ر مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی نووسه‌ری كتێبی (سیکس،شه‌رع و ژن له مێژوی ئیسلامدا) گوایه نووسه‌ری کتێبه‌که سوکایه‌تی کردوه به ئیسلام . له‌وه گومانم نیه زۆربه‌ی ئه‌و مه‌لایانه فتوای کوشتنی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌ییان داوه، تا ئێستا ئه‌و کتێبه‌یان نه‌خۆیندۆته‌وه وه هه‌ر نایخۆێندنه‌وه. چونکه مه‌ریوان عه‌مامه به سه‌ر نیه ، بۆیه تاوانه له‌لای ئه‌وان مه‌ریوان باسی ئه‌و مێژوه بکات . ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست ئه‌که‌ن مه‌ریوان سوکایه‌تی کردوه به مێژوی ئیسلام ،ئه‌وه باشترین رێگا به نووسین یان روو به روو بونه‌وه له‌گه‌ل یه‌کتری وه‌ڵامی یه‌کتری بده‌نه‌وه.
نه‌ك به هات و هاوار بۆ کوشتی یان سوتاندنی مه‌ریوان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه .
چونکه جێگا‌و شوێنی ژن له قور‌ئاندا پله دوویه،وه ته‌نها بۆ خۆشی پیاوان سه‌یر ئه‌کرێت ،بۆیه باس له ژن بکرێت ئیسلامیه‌کان پیان وایه سوکایه‌تیان پێکراوه . ئه‌مان له قورئان دا ئاوها باس له ژن ئه‌که‌ن ..(نساؤکم حرث لکم فأتوا حرثکم أنی شئتم) البقرة /223
یانی ( ژنه‌کانتان جێی کشتوکاڵن بۆ ئێوه، که وابوو هه‌ر زه‌مان و هه‌ر جۆرێ بتانه‌وێ " له‌پاکیدا" ده‌سیان له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بکه‌ن) . له‌م ئایه‌ته‌دا ژن ئامرازێکه بۆ خۆشی و چێژ وه‌ر گرتنی سێکسی پیاوانن.
(فانکحوا ما طاب لکم من نسا‌ء مثنی و ثلاث و رباع فان خفتم الا تعدلوا فواحدة أو ما ملكت أیمانکم) النساء /3
یانی( ئافره‌تانی که خۆشتان لێیان دێ و پێتان خوشیك و پاکن، دووان یان سیان یا چوار ژن ماره‌ی بۆ خۆتان ببڕن ،یه‌ك ژن به‌سه،یا له ژنانی که ئێوه خاوه‌نی ئه‌وانن که‌ڵك وه‌رگرن).
له‌م ئایه‌ته‌دا پیاو بۆی هه‌یه له‌یه‌ك کاتدا چوار ژنی هه‌بێت..ئاوها سه‌یری ژن کراوه ئه‌بێت به‌س بۆخۆشی پیاو بن .،که‌سایه‌تی ژن و کات و حه‌ز و خۆشی و ئاره‌زووی سێکس ژن هیچ حیسابی بۆ نه‌کراوه.
له مێژوی ئیسلامدا پیاوانی موسلمان بۆیان هه‌بووه و هه‌یه که‌نیزه بۆ خۆیان ماره بکه‌ن (که‌نیزه) واتا (جاریه) که‌نیزه ئه‌و ژنانه‌یه که له شه‌ری دوژمنانی ئیسلامدا به‌دیل و تاڵانی ده‌سکه‌وتوون و گیراون ، ئه‌و ژنانه‌ی به مێردبن وه مێرده‌کانیان له ژیان مابێ ، یان کوژرابێ بی ئه‌وه‌ی پرس به که‌نیزه بکرێت ماره‌یان له خۆیان کردوه . سێان له ژناکه‌نی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام که‌نیزه بوونه له شه‌ر به دیل گیراون بۆ خۆێ ماره‌ی کردوون .
1- رێحانه. له شه‌ری به‌نی قوره‌یز به دیل گیراوه .
2- جوریه کچی حارس به دیل گیراوه.
3- سه‌فیه کچی حه‌ی ژنی که‌نانه‌ی کوری ره‌بیع ، سه‌رۆکی یه‌کێ له تیره‌کانی خه‌یبه‌ر بوو. ئه‌میش له شه‌ری ئه‌و تیره‌یه‌دا به دیل گیرا.
حه‌مه ڕه‌شید-هۆڵاندا