ڕاگه‌یاندنی ژماره -1-
د.که‌مال پێشوازی له‌بانگه‌وازی خۆپیشاندانه‌که‌ی 6-1-2006 ی هۆڵه‌ندا ده‌کات و
مانگرتن له‌خواردن ده‌شکێنێت!
به‌دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی سه‌رکه‌وتووانه‌ی ڕۆژی 6-1-2006 بۆبه‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌شاری ده‌نهاغ-هۆڵه‌ندا، خۆپیشانده‌ران کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ئازادی سیاسی وڕاده‌ربڕینیان ڕاسپارد که‌په‌یامێک ئاراسته‌ی د.که‌مال بکات که‌مانگرتنی له‌خواردن بشکێنێ،چونکه به‌ته‌نها نییه وئازادیخواانی له‌گه‌ڵدایه. کۆمیته‌ش په‌یامه‌که‌ی ئاراسته‌ی ڕای گشتی کرد، وله‌ڕێگای ئاواز سه‌ید قاده‌ر،خوشکی د.که‌مالیشه‌وه په‌یامه‌که‌یان گه‌یانده ده‌ستی د.که‌مال له‌زیندان. خۆشبه‌ختانه د.که‌مال پێشوازی له‌په‌یامه‌که کردووه وده‌سبه‌جێ مانگرتنه‌که‌ی له‌خواردن ده‌شکێنێت.
به‌شێوه‌یه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تی گشتی که‌زیاتر له2مانگه به‌شێوازی جیاجیا به‌رده‌وام بووه له‌پێناوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ناشه‌رعی پارتی دیموکراتی کوردستان، وداوای ئازادکردنی د.که‌مال سه‌ید قادر ده‌کات، وه‌سه‌ره‌نجامیش خۆپێشاندانی به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌هۆڵه‌ندا ته‌وژمێکی تووندتری دایه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه وکاریگه‌ریه‌که‌ی له‌جیهاندا ده‌نگی دایه‌وه، به‌ری گرت وئومێد وهیوایه‌کی گه‌وره‌ی به‌خشی به د.که‌مال و هه‌ستی به‌هێزێکی گه‌وره کرد که‌له‌پێناوی ئازادکردنیدا که‌وتۆته ڕێ، بۆیه مانگرتنه‌که‌ی شکاند. وه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌مانای سه‌رکه‌وتنێکی باشه بۆ خه‌باتی ئازادیخوازان چ بۆ به‌رگری له‌ئازادی سیاسی وچ بۆ ئازادکردنی د.که‌مال. هه‌رلێره‌وه پیرۆزبایی له‌دانه‌دانه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ین که‌به‌هه‌ر شێوه وئاستێک به‌شداری ئه‌م خه‌باته‌یان کردووه وهیوادارین تاسه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌رده‌وام بن.
سه‌رکه‌وتووبێت که‌مپینی ئازادی بۆ د.که‌مال
کۆمیته‌ی به‌رگری له‌ئازادی سیاسی وڕاده‌ربڕین-هۆڵه‌ندا
8-1-2006
ئه‌مه‌ی خواره‌وه نامه‌ی خوشکی د.که‌مال، ئاواز سه‌ید قادره به‌پیتی لاتینی:
bo rezdary xoshwet hawrey barezm kak taha
ewara bash
la regay to rezm bo bashdarbwan haya banawy bnamalay Dr. Kamal said Kadir wa xudy Xuschi Dr. Awaz Said Kadir.
dwa ba dway xopishandana ka sarkawtny gawray ba dast hena wa payami ewa arastay Dr. Kamaly Said Kadir kra sabarat ba shkandni wa dast halgirtni la man girtin
amish la rezu wafadary bo barezan bashdarbwan lam xopishandana wa dupat kirdnaway payman dasti laman halgirt wa disan wtbuy payman bet bo gali kurdistan ta
warchaxanek badast nahenin mn waz nahenm agar mirdm amash sarbarzya bo mn
emash zor supasi ewa akayn chonka ewa hawrey biru bochuny eman rezm bo hamu bashdar bwan haya yaka yaka,
har bijin bo Dimocrasy -Azady supastan aka
xuschi Dr. Kamal said kad 8-1-2006